
دراوى 10 ههزارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد: داهاتی ناوخۆ كۆكراوەتەوە و لیستی مووچەش ئامادەیە بۆ ئەوەی بە لێبڕینی %18 دەستبە دابەشكردنی بكەین، وتیشى: “هەفتەی داهاتوو 320 ملیارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم و دەستبە دابەشكردنی مووچە دەكرێت”.
پەروین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی تایبەتیدا بە SNNی راگەیاند: “هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ دابەشكردنی مووچە تەواوكردووە و داهاتی ناوخۆمان كۆكردووەتەوە و لیستی مووچەشمان بە لێبڕینی %18 ئامادەكردووە بە گەیشتنی 320 ملیارەكە راستەوخۆ دەستبە دابەشكردنی مووچە دەكەین”.
وتیشى: “ئەو مووچەیەی دابەشدەكرێت مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵە، هاوكات بەدواداچوونمان كردووە و لە ئەمڕۆوە حكومەتی عێراق دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی وابڕیاریشە كە هەفتەی داهاتوو 320 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێم رەوانە بكات و بە گەیشتنیشی ئێمە دەستبە دابەشكردنی مووچە دەكەین”.
وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە زیاتر لە 700 ملیار دینار هەیە، لە ئێستادا بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN، “زیاتر لە 415 ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ كۆكردووەتەوە، بە گەیشتنی 320 ملیار دینارەكەش تەواوی پارەی وەزارەتەكان بەردەست دەبێت و بە یهك لیست مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان رادەگەیەندرێت”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش



