“به‌شى زۆرى خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كانى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه”

داخستنى ده‌رگاى خوێندنگه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بایكۆته‌وه
SNN – عەلی حەمە سەعید
لە بەرامبەر دواكەوتنی مووچەكانیان و دابەشنەكردنی لەكاتی خۆیدا، ئەمڕۆ كارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان راگەیاند، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانیش ده‌ڵێت: “بەشێكی زۆری ئەو خوێندنگا ئامادەییانەی كە دەستیان بە دەوام كردبوویەوە مانیان گرتووه و بایكۆتیان كردووه”.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌هۆى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه مانگرتنیان راگه‌یاند و ده‌رگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان داخست.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بەهۆی دواكەوتنی دابه‌شكردنى مووچەی كارمەندان و فەرمانبەرانی سەربە به‌ڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیی، به‌یانى ئه‌مڕۆ ئەمڕۆ سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان راگەیاند”.
وتیشى: “هەر ئەمڕۆ فەرمانبەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات بەهەمان هۆكار بایكۆتی دەوامیان راگەیاند و ئاماژەیان بەوەكرد، ماوەی 50 رۆژە مووچە وەرنەگیراوە و تا دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبین لەسەر بایكۆتی دەوام”.
جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی ئاشكراكرد: “بەشێكی زۆری ئەو خوێندنگا ئامادەییانەی كە دەستیان بە دەوام كردبوویەوە بەهەمان شێوە ئەوانیش دەوامیان راگرتووە و داواكارن حكومەت ئاوڕ لە فەرمانبەران و مامۆستایان بداتەوە، چونكە ناتوانن بە گیرفانی خاڵی بچنەوە ناو هۆڵەكانی خوێندن”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش



