ژنێكی تووشبوو به كۆرۆنا به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى گه‌وره منداڵى بوو

وێنەی ئەو خانمەی نەشتەرگەری بۆ کراوە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له گه‌رمیان توانرا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى گه‌وره به‌سه‌ركه‌وتوویى له لایه‌ن ستافێكى پزیشكییه‌وه بۆ ژنێكى دووگیان ئه‌نجامبدرێت كه به‌هۆى كۆرۆناوه بارودۆخى خۆى و کۆرپەکەشی خراپ بوو.
هه‌ڵگورد حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا له كه‌لار بهSNNى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئافره‌تێكى تووشبوو به كۆرۆنا كه دووگیان بوو، به‌هۆى خراپیى ڕه‌وشى ته‌ندروستیی منداڵه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ى به‌شى نه‌شته‌رگەری كرا”.
وتیشى: “له‌به‌ر قورسیى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى كه خۆى هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه بوو، هه‌روه‌ها له سكیدا ئاوى نه‌مابوو، مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى منداڵه‌كه‌ى هه‌بوو، لیژنه‌یه‌كى نۆ كه‌سى پێكهێنرا كه نوێنه‌رى داواكارى گشتى و به‌شى یاسایى ته‌ندروستیشى تێدابوو بۆ بڕیاردان و دواتر ستافێكى پزیشكى كه دوو پزیشكى ژن و بێهۆشكار و دوو پزیشكى پیاوى تێدابوو، سه‌رپه‌رشتى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان كرد”.
هه‌ڵگورد حه‌مید ئه‌وه‌شى راگه‌یاند، دواى دوو كاژمێر و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى قورس، توانرا به سه‌ركه‌وتوویى کۆرپەکەی بهێندرێته دونیاوه و بارودۆخى دایکەکەش جێگیره و له ئێستادا ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا كراوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رى ئه‌و ڤایرۆسه و نهشتهرگهرییهكهشى وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و ژنه دانیشتووى كفرییه و ناوى “جوان حه‌سه‌ن”ه و ته‌مه‌نى 36 ساڵه، یه‌كه‌م منداڵیهتى له دایكده‌بێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
24 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
24 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026



