بۆ یه‌كه‌مجار خوێندنگە كوردییه‌كانى خانه‌قین بایكۆتى ده‌وامیان كرد

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له دواى ئازادكردنى خانه‌قین و کردنەوەی خوێندنى كوردی تێیدا، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مڕۆ قوتابخانه كوردییه‌كانى سنوورى ئەو قەزایە بڕیارى بایكۆتى ده‌وامیاندا و بۆ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كانیش چوار داواكارییان خستووه‌ته‌ڕوو.
مامۆستا ئازاد ره‌فیق به SNNى راگه‌یاند؛ له سنوورى خانه‌قین 19 قوتابخانه‌ى سه‌ر به هه‌رێمى كوردستان هه‌رچه‌نده چه‌ندین ساڵه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكارانى كورد و داهاتووى خوێندنگە كوردییه‌كان دانمان به خۆماندا گرتووه و هه‌رگیز بایكۆتمان نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بڕیارماندا به بایكۆتكردنى ده‌وام و ئاماده نین ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكه‌ینه‌وه.
وتیشى: “سه‌ره‌ڕاى خراپیى بارودۆخه‌كه و ململانێى سیاسى و كێشه و گرفته‌كان، هه‌ر به‌رده‌وام بوون و به‌وپه‌ڕى دڵسۆزانه كاره‌كانیان كردووه و پرۆسه‌ى خوێندنى كوردی‌یان له ناوچه‌كه سه‌رخستووه، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم زۆر بێ‌باك و كه‌مته‌رخه‌مبووه له ئاستى مامۆستا و پێدانى مووچه‌كانیان”.
باسیشى له‌وه‌كرد وه‌كو مامۆستایانى سنووره‌كه چه‌ند داواكارییه‌كیان خستووه‌ته‌ڕوو بۆ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان كه بریتین له
– دابه‌شكردنى مووچه هه‌موو 30 رۆژ جارێك و به بێ لێبڕین.
– دانه‌وه‌ى مووچه خوراوهكانیان.
– هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیستمى ئۆلاین.
– دابینكردنى پێداویستییه‌كانى خوێندن له قوتابخانه‌كان و هاوكاتكردنمان له‌گه‌ڵ شاره‌كانى تر‌ى كوردستان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



