“بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە حكومەتی هەرێم دەتوانێت قەرزی ناوخۆیی بكات”

دراوى 10 ههزارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: هۆكاری دواكەوتنی زیاتری دابەشكردنی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەتی هەرێم نیەتی قەرزكردنی ناخۆیی نییە هەرچەندە دەتوانێت لە كۆمپانیا و بانكە ئەهلییكان قەرزیش بكات، ئابووریناسێكیش دەڵێت: “بێپلانی حكومەت ئەم دۆخەى هێناوهته ئاراوه”.
ئەرشەد حسێن، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لەڕووی یاساییەوە بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت، ناتوانێت داوای قەرزی نێودەوڵەتی بكات لە سندوقی قەرزی نێودەوڵەتی، بەڵام لە ناوخۆی هەرێمدا دەتوانێت قەرزی ناوخۆیی بكات، وەك ئەوەی لە مانگەكانی پێشووتر حكومەتی هەرێم قەرزی ناوخۆیی كرد”.
وتیشى: “هۆكاری دواكەوتنی زیاتری مووچە ئەوەیە كە هەرچەندە حكومەتی هەرێم دەتوانێت لە كۆمپانیا و بانكە ئەهلییەكانی ناوخۆ قەرزبكات بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە لە دابەشكردنی مووچەدا هەیە، بەڵام نیەتی قەرزكردنی نییە و نایەوێت هێندەی دیكە قەرزەكانی سەری كەڵەكە بێت، چونكه خۆى له بنهڕهتدا 27 ملیار دۆلاری قەرزی كابینەكانی پێشتری لەسەرە”.
ههر لهوباریهوه عوسمان محەمەد، شارەزای بواری دارایی و ئابووری بۆ SNN روونیكردەوە: “ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت بێ پلانی حكومەتی هەرێمە لەلایەك و لەلایكی دیكەشەوە بێباكی حكومەتە بەرامبەر بە پەرلەمانی كوردستان، چونكە كاتێك لە هەر وڵاتێكی دنیا حكومەت بیەوێت قەرزبكات دەبێت پەرلەمان ئاگاداری وردەكاری ئەو قەرزە بۆ پەرلەمان بخاتەڕوو، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بە ئارەزووی خۆی هەركات بیەوێت قەرزدەكات و هەركاتێكیش نەیەوێت نایكات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


