دابەشنەکردنی پێنج مووچەی ئەمساڵ گرفتی یاسایی بۆ خانەنشینان دروست دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەگوێرەی یاسا كاتێك دەتواندرێت كارمەندێك خانەنشینبكرێت كە بەفیعلی تەمەنی خانەنشینی تەواوكردبێت و لە دەوامدا بێت، بەڵام بەهۆی گواستنەوەی موچەی مانگی نیسان بۆ مانگی ئەیلول گرفتی یاسایی بۆ ئەو خانەنشینانە دروست دەكات كە لە مانگی تەموزی ئەمساڵ خانە نشینكراون، بەرپرسێكی گەنجینەش دەڵێت: “دەبێت وەزارەتی دارایی بڕیارێكیان لەبارەوە بدات”.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بە فەرمی داوای لە گەنجینەكانی هەرێمكرد كە لە بری لیستی مووچەی مانگی نیسان لیستی موچەی مانگی ئەیلول دابەش بكەن، بەڵام لەمساڵدا ژمارەیەكی زۆر لە فەمانبەران لە وەزارەت و دامو دەزگاحكومییەكان لە مانگی تەموزی ئەمساڵ خانەنیشن بوون و بە پێی یاساش دەبێت لە دوای خانەنشینبوونیان بڕێك پاداشت ( ئیكرامی) وەربگرن، بەڵام ئەم ساڵ مووچەی مانگی تەموز دابەشناكرێت، ئەمەش گرفت بۆ مووچەی ئەو خانەنشینانە دروست دەكات.
بەرپرسێك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ SNNی ڕوونكردەوە، بە گوێرەی یاسا كاتێك كارمەندێك تەمەنی بگاتە 63 ساڵی دەبێت خانەنشین بكرێت لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت، ئەم خانەنشینیەش ساڵانە بە زۆری لە مانگی حوزەیران یاخود تەموز ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران لە مانگی تەموز خانەنشینكراون و دوای خانەنشینكردنیشیان دەبێت لە بری ئەو ماوە زۆرەی خزمەتكردنیان بڕێك پارە پاداشت ( ئیكرامی ) وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیارەی كە ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی دەرچووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول گرفت بۆ ئەم خانەنشینانە دروست دەكات، چونكە بە پێی ئەو بڕیارە بێت ئەمساڵ مووچەی مانگەكانی ( 4، 5 ، 6 ، 7 ، 8 ) دابەشناكرێن لەكاتێكدا ئەو فەرمانبەرانە زۆربەیان لە مانگی 7 خانەنشینكراون، بۆیە ئێمە هیچ بەرچاو ڕوونییەكمان لەبەردەستدا نییە لە بارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بابەتەدا و چاوەڕێ دەكەین وەزارەتی دارایی ڕێنماییەك لەوبارەیەوە دەربكات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



