هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ شكاندنی ئاگربه‌ست لەلایەن قەررەباغەوە سەرکۆنە دەکرێت

کاتیۆشاکانی نارگۆنۆ قەرەباغ
SNN
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قەرەباغ رایگەیاند: سەركۆنەی هه‌وڵه‌كانی توركیای دەکەین بۆ شكاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان.
شوشان ستیپان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا رایگەیاند، هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای ئازه‌ربایجان له به‌شی باشووری سنووری وڵاته‌كه‌یان هێرشی مووشه‌كیان ئه‌نجامداوه و ئاگر به‌ستیان پێشێلكردووه.
ئاراییك هاروتیان، سه‌رۆكی هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قەرەباغ وتی: “ناوچه‌كه‌مان خاوه‌نی مێژوو و جوگرافییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، كه له‌لایه‌ن رۆڵه‌كانی ئه‌م خاكه‌وه به‌ڕێوه‌براوه”، رهتیشیكردەوە، به داواكه‌ی ئازه‌ربایجان سه‌باره‌ت به لكاندنیان به خاكی ئه‌و وڵاته‌وه رازی ببن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمه پێشنیازی شه‌ڕ ناكه‌ین و شه‌ڕمان ناوێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار هه‌ر ئه‌مه بێت ئێمه ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن.
دوای ته‌نیا یه‌ك رۆژ له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان به نێوه‌ندگیری مۆسكۆ، هه‌ردوو لا یه‌كتریان به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تباركرد و سه‌رانی ئازه‌ربایجانیش رایانگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئه‌رمینیا بۆ سه‌ر شاری گۆنجه‌ی، كە دووه‌م گه‌وره شاری ئازه‌ربایجانە، بەلایەنی كه‌م حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه .
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش



