
ڤار
رابیتەی لالیگا بڕیاریداوە بەردەوامی بە تەکنەلۆژیایی ڤار لە یارییەکانی ئەم وەرزە بدات و ئەو یاریانەی کە ماوە بە بێ ئەو سیستمە بەڕێوە نەچێت.
لە خولی ئیسپانیا تەنها 11 هەفتەی ماوە، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناو نزیکبوونەوەی ناوبژیوانانی ژوری ڤار لە یەکتری، لە یارییەکانی ئەم وەرزە رابیتەی لالیگا پشت بە ڤار نابەستێت.
بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ رابیتەی لالیگا نوێترین زانیاری لەسەر ئەو تەکنەلۆژیایە بڵاوکردووەتەوەو ئاشکرای کردووە، لە تەواوی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە بەکار دەهێنرێت و رابیتەی خولەکە بەکاری دەهێنێت.
ئەمە یەکەمجارە لە خولی ئیسپانیا تەکنەلۆژیای ڤار بەکار دێت و پاش تەوابوونی 27 هەفتە لە یارییەکانی ئەم وەرزە، لە هەموو یارییەکان بەکارهێنراوە.
بە پێی زانیاریی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، 20ی حوزەیران کاتی دەستپێکردنەوەی خولەکە دەبێت و 26ی ئەیلوول دەبێت کۆتایی بێت، بەڵام ئەگەر لە ماوەی ئەم بەروارە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا بەرەو خراپتر نەڕوات، بەومەرجە یارییەکان بەردەوامی دەبێت و ئەو ماوەی بۆی دیاری کراوە دەستپێدەکات و کۆتایی دێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
31 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
31 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



