” دەسەڵات دراوە بە زانكۆكان بۆ دیاریكردنی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی خوێندن”

SNNـ بریار محەمەد
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا كۆمەڵێك بڕیار دەرچوون و كۆتایی مانگیش كۆبوونەوەیەكی تر ئەنجام دەدرێت.
جووتیار عادل وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، هەر وەزارەت و كۆمەڵێك پێشنیاری هەبوو بۆ كۆبوونەوەی ئەمڕۆ و كۆمەڵێك بڕیار دەرچوو.
وتەبێژی حكوومەت وتی “بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن دەدرێت و ڕۆژی یەكی تشرینی دووەم جارێكی تر كۆ دەبنەوە و هەڵسەنگاندن دەكەنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو ، “وەزارەتی ناوخۆ هاتە راسپاردن كە دەبێت سزای نەبەستنی دەمامك جێبەجێ بكرێت و هاووڵاتییان پابەند بكرێن بە بەستنی”.
باسی لەوەشکرد، بۆ خاڵە سنوورییەكان بڕیار درا كە سەنتەری پشكنین لە خاڵە سنوورییەكان هەبێت تا گەشتی نێوان هەرێمی كوردستان بۆ توركیا و ئێران دەست پێ بكاتەوە.
ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا وتی، “ئەو سیستمەی دانراوە بۆ خوێندنی باڵا وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت، ئەمەیش بەپێی پلانی پێشتر دانراوە” دەسەڵات دراوە بە زانكۆكان بۆ دیاریكردنی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی خوێندن”.
هاوكات ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: بڕیاریانداوە پڕۆسەی خوێندن بەشێوازی ئێستا تا كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەكەیان لە 1ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



