“حكومهتى ههرێم تاوهكو كۆتايى ئهمساڵ تهنیا یهك مووچهى تر دابهشدهكات”

دراوى 10 ههزارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی دوێنێ وەزیری دارایی ئەوەی راگەیاندووە بە پەرلەمانتاران كە لە كۆی پێنج مووچە سێ مووچهیان پاشەكەوت دەكرێت و هەوڵدەدەن تاوهكو كۆتايی ساڵ دووانیشان دابەشبكەن، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: ئەوەی وەزیری دارایی باسیدەكات تەنیا بۆ دڵخۆشكردنی خەڵكه و لە هەموو حاڵەتەكاندا تاكۆتایی ئەم ساڵ تەنیا یەك مووچەی تر دابەشدەكرێت.
ئهمڕۆ چوارشهممه ڕوپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لەڕووی یاساییەوە حكومەتی هەرێم یەك حكومەتە، ناكرێت شكست و گەندەڵی 30 ساڵی رابردوو دابەشبكرێت بەسەر كابینەكاندا، چونكە ئەمە جۆرێكە لە خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریيهتی، بۆیە ئەوەی وەزیری دارایی باسیدەكات گوایە لە كۆی پێنج مووچە سێ مووچەیان كابینەی پێشوو لێی بەرپرسە لەڕووی یاساییەوە زۆر نەگونجاوە، چونكە حكومەتی هەرێم هەریەك حكومەته و بەرپرسیارێتی لەسەر ئەو حكومەتەیە”.
وتیشى: “وەزیری دارایی دوێنێ ئەوەی راگەیاندووە بە پەرلەمانتاران، تاوهكو كۆتایی ئەمساڵ مووچەی دوو مانگی ئەم كابینەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا دابەشدەكەن، بەڵام ئەمەش تەنیا بۆ دڵخۆشكردنی خەڵك و بەڕێكردنی كات و خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیاریهتی، چونكە لە ئێستا لە ناوەڕاستی مانگی تشرینى یهكهمداین هێشتا مووچەی مانگی نیسان دابەشنەكراوە، بۆیە لە هەموو حاڵەتەكاندا حكومەتی هەرێم تا كۆتایی ساڵ ئەگەر بتوانێت یەك مووچەی تر دابەشدهكات نەوهك ئەوەی دوو مووچەی فەوتاو بگەڕێنێتەوە”.
وتەكانی ئەو ئەندامی لیژنەی دارایی لەكاتێكدایە كە دوێنێ سێشهممه ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئەوەی بە پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی پەرلەمان راگەیاندووە: “مووچەی پێنج مانگی رابردوو سێ مووچەیان بۆ كابینەی پێشوو جێدەهێڵن و پاشەكەوت دەكرێت، دوو مووچەشیان هەوڵدەدەن لەگەڵ بەغدا تاوهكو كۆتایی ئەمساڵ خەرج بكەن”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



