پاش ده‌ستپێكردنی خولەکە پێشبینی كشانەوەی 4 یانه له خولی نایابی عێراق ده‌كرێت

دیمەنێک لە خولی عێراقی
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
كه‌ریم رزاق به‌رێوه‌به‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی زه‌ورا رایگەیاند كه قه‌یرانی دارایی تیپه دامهزراوییهكان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له سه‌ر به‌شداریكردنی تیپه‌كان له خولی نایابی عێراق.
كه‌ریم رزاق له لێدوانێكیدا وتی:” چوار بۆ پێنج تیپ هێشتا به ده‌ستی قه‌یرانی داراییه‌وه ده‌ناڵێنن به‌هۆی نه‌بوونی پاڵپشتی دارایی له ده‌زگا حكومییه‌كان كه گرێدراون پێیان و ئه‌ویش پێویستی به مووچه‌ی یاریزانان و خه‌رجی تره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زه‌ورا ره‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوكێشه‌یه بێت به هۆی ئه‌وه‌ی تیپێكی جه‌ماوه‌رییه و به‌ڵێنی هه‌یه له وه‌زاره‌ته‌وه به پاڵپشتیكردنی ، به‌ڵام كورتهێنانێكی دارایی هه‌یه ره‌نگه تیپه‌كه بەدهستییهوه بناڵێنێت به هۆی پابه‌ندبوونی له‌گه‌ڵ یاریزانان به گرێبه‌ست و یانه‌كه راستگۆیه به پێدانی و وه‌رزه‌كانی رابردوو گواهیده‌رن “.
هەروه‌ها وتی:”یانه دامهزراوییهكان ئەگه‌ر پاڵپشتی دواكه‌وت لێی ، ئه‌وا گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ركابه‌ری زیاتر ده‌بێت ، ئه‌و پێویستی بۆ خه‌رجی گه‌شتكردنه بۆ تیپه‌كانی باكوور و باشوور ، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م كه یانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه بكه‌ن له گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه ، ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت پێویسته بۆ چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانه‌كه “.
جێی ئاماژه‌پێكردنه كه ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی تۆپی پێی عێراق رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ی دیاریكردووە وه‌كو واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی خولی نایاب به به‌شداری 20 تیپ کە زۆربه‌یان تیپی دامه‌زراوه‌یین”.

كه‌ریم رزاق
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
7 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
7 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش



