لە هەرێمی کوردستان دیاردەیەکی ناشرین بەهۆی کۆرۆناوە مەترسی بۆ سەر ژیان دروستکردووە

فڕێدانی پاشماوەی نەخۆشانی کۆرۆنا
SNN- محەمەد مستەفا
ماوەیەکە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین بەشێک لە هاووڵاتییان دوای ناشتنی مردووانی کۆرۆنا یان جێهێشتی سەنتەرەکانی کۆرۆنا، پێخەف و پێداویستییەکانی نەخۆشەکان لە نزیک شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن .
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە لایەن هاووڵاتییانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە لە چەندین شوێنی ڕاپەڕین بەشێک لە هاووڵاتییان دوای جێهێشتنی سەنتەرەکانی کۆرۆنا پێخەف و پێداویستییەکانی تووشبووانی کۆرۆنایان لە نزیک سەنتەرەکانی ئەو ڤایرۆسە و شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن .
وتیشی: “ئەم حاڵەتە لە گۆڕستانەکانی ڕاپەڕینیش بەدیکراوە کاتێک نەخۆشێک بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دواییکردووە کەس و کارەکەی پێخەفەکەیان لەناو گۆڕستانەکە فڕێداوە و ئەم کارەش مەترسییە بۆ سەر تەندروستی گشتی .”
ئاگاداری هاووڵاتییانی ڕاپەڕینیش دەکاتەوە دوور بکەوەنەوە لەم دیاردەیە و پێویستە سەرجەم ئەو پێداویستییانە لەسەنتەرەکانی کۆرۆنا لەشوێنی تایبەت جێبهێڵن بۆ ئەوەی بەڕێکاری تەندروستی لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە لەناو ببرێن.
More News
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
40 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
40 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش



