باوكى محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب به تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌ستگیر كراوه

محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: NAWA
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
باوكى محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به ته‌له‌فون هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و كه‌سانه كردووه كه ناوى محه‌مه‌دى كوڕییان له دۆسیه‌ى گهندهڵیهكهى مه‌رزى په‌روێزخان هێناوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له پۆلیسى گه‌رمیان دهستیكهوتوون، “ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى مادده‌ى 289، هاووڵاتى شێخ وه‌هاب ئه‌حمه‌د باوكى (محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستگیر كراوه، هۆكارى دهستگیركردنهكهشى په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه ناوبراو به ته‌له‌فۆنن قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ناوى محه‌مه‌دى كوڕییان داوه‌ته دادگا له دۆسیه‌ى تێوه‌گلانى گه‌نده‌ڵى و ساخته‌كردنى وه‌سڵى 37 ئه‌لیفى مه‌رزى په‌روێزخان”.
به وته‌ى پۆلیسى گه‌رمیان، “باوكى محه‌مه‌د هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و كه‌سانه كردووه، هه‌ربۆیه دادگا به تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوونى له‌و دۆسیه‌یه و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیان به دۆسیه‌كه‌وه هه‌یه به هه‌مان مادده ده‌ستگیرى كردووه كه پێشتر به‌و مادده‌یه فه‌رمانى گرتن بۆ محه‌مه‌دى كوڕى و چه‌ندین كه‌سى تر ده‌كراوه”.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ چه‌ند كه‌سێك ده‌كرا به تۆمه‌تى تێوه‌گلانى گه‌نده‌ڵى له جۆرى ساخته‌كردنى وه‌سڵى 37 ئه‌لیف له مه‌رزى په‌روێزخان یه‌كێك له‌و كه‌سانه محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه، به‌پێى زانیارییه‌كان، “قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كانى ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌گاته 22 ملیۆن دۆلار”.
له‌سه‌ر دۆسیه‌كه زیاتر له پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه فه‌رمانبه‌رى مه‌رزه‌كه و موخهڵس و شۆفێرن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب نه‌چووه‌ته به‌رده‌م دادگا و فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داواى له دادگا كردووه له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ى نووسراویان ئاراسته بكات ئه‌و كات ئاماده‌ى به‌رده‌م دادگاى ده‌كه‌ن، چونكه به‌پێى یاسا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن نابێت به بێ ره‌زامه‌ندى ئهنجوومهنهكهى ده‌ستگیر بكرێت.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN له دۆسیه‌ى تێوه‌گلانى ساخته‌كردنى وه‌سڵى 37 ئه‌لیفى مه‌رزى په‌روێزخان زیاتر له 30 كه‌س تێوه‌گلاوه كه بریتین له فه‌رمانبه‌رانى مه‌رزه‌كه، موخهلیس، شۆفێر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن و چه‌ند بارزگان و به‌رپرسێك.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


