
ئیدن هازارد
SNN Sport
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نوێترین زانیاری لەسەر ئامادەبوونی هازارد بۆ یاری کلاسیکۆ بڵاودەکاتەوە و ئاشکرای دەکات ئەم یاریزانە ئامادەی یاریەکە نابێت.
هازارد دوێنێ چوارشەممە، نەیتوانیوە لەسەر چیمەنی یاریگا راهێنان بکات و لە هۆڵە داخراوەکان لەگەڵ کارڤاخال و ئۆدۆریزۆلا مەشق و راهێنانی کردووە.
رۆژنامەی مارکا بەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، هازارد ئامادەی کلاسیکۆی رۆژی 24ی ئەم مانگە بەرامبەر بە بەرشەلۆنە نابێت، ئەو نایەوێت مەترسی لەسەر ئەو یاریزانەی دروست بکات، ئەو دەیەوێت بە هێزێکی جەستەیی باش و دەرونێکی باشدا بێت ئینجا بۆ یاریەکە بانگی دەکات.
هازارد بەهۆی بەردەوامی پێکانەکانی، نەیتوانیوە هاوکاری یانەکەی لە بردنەوەکان بکات، زۆربەی کاتەکانی بە پێکانەوە بە سەر بردووەو بە بەراورد بە یانەی چێڵسی خراپترین ئاستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نیشانداوە.
کلاسیکۆی لالیگا کە لە رکابەرییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولەکەیە، لە 24/10/2020 لە کاتژمێر 5:00 لە ناو یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


