سێ ئهندامى خانهى ڕاپهڕاندنى گۆڕان دهستلهكاركێشانهوهیان پێشكهشى رێكخهرى گشتى كردووه

عەدنان عوسمان، دەرباز محەمەد و شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەهۆی بەردەوامی كێشە ناوخۆیيەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان، ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان ئاراستەی خانەی ڕاپەڕاندن كردووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كه له خانهى ڕاپهڕاندنى بزووتنهوهى گۆڕان وهریگرتوون، “لەدرێژەی بەردەوامی كێشە و گرفتە ناوخۆییەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان هەریەكە لە : عەدنان عوسمان، دەرباز محەمەد و شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان نامەی دەستلەكار كێشانەوەیان ئاراستەی رێكخەری گشتی بزووتنەوەكه كردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەك پێویست گوێ لە نیگەرانی و رەخنەكانی هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان ناگیرێت لەلایەن سەركردایەتی ئەو حزبەوە”.
ههر بهپێى زانیارییهكان، “ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە ئەو سێ ئەندامەی خانەی ڕاپەڕاندن نامەی دەستلەكار كێشانەوەیان ئاراستەی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كردووە، بەڵام رێكخەری گشتی لەم بابەتەدا بێدەنگی هەڵبژاردووە و نایەوێت دەستلەكاركێشانەوەی ئەو ئەندامانەی خانەی ڕاپەڕاندن پەسەند بكات و لە هەوڵی ئەوەدان بە گفتوگۆ گرفتەكانیان چارەسەر بكەن، بەڵام ئەو ئەندامانەی خانەی ڕاپەڕاندن و بەشێكی دیكەش لە ئەندامانی جڤاتی نشتیمان لە ئەدای كاری تیمی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم نیگەرانن و داوای لێپێچینەوەیان لێكردوون”.
نووسینی نامەی دەستلەكار كێشانەوەی ئەو ئەندامانەی خانەی ڕاپەڕاندن لە كاتێكدایەكە ماوەی زیاتر لە مانگێكە كێشە ناوخۆییەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان سەریهەڵداوە و هەر لەو چوار چێوەیەشدا سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی نووسراوێكەوە نیگەرانی خۆیان لە ئەدای گۆڕان نیشاندا و داوایانكرد لە كابینەی حكومەتی هەرێم بكشێنەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە SNN پەیوەندی بە چەند بەرپرسێكی گۆڕانەوە كرد، بەڵام ئامادەنەبوون، هچ لێدوانێك لەوبارەیەوە بدەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


