پەرلەمانتارێک: “کازمی 2 کەسی کردۆتە بەرپرس کە گومان هەیە لە کوشتنی سلێمانی بەشدار بن”

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بەدر سەرۆکوەزیران بەوە تۆمەتبار دەکات بەوەی دوو کەسی دامەزراندووە لە شوێنی هەستیاردا کە هەم گومانی بەعسی بوون و هەم گومانی ئەوەشیان لەسەرە کە دەستیان هەبێت لە کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس-دا.
عودەی شەعلان ئەبوجۆن دەڵێت: “کازمی کار بۆ ئەوە دەکات هەژموونی بەعسی و ئەمریکییەکان لە عێراق بەهێز بکات و ئەو دوو کەسە پێشتر لە بنەماڵەیەکی بەعسی بوون و لە دەزگا هەواڵگرییەکانی سەدام کاربەدەست بوون”.
وتیشی: “کەسی یەکەم باوکی بەڕێوەبەر بووە لە دەزگای هەواڵگری سەردەمی رژێم و ئێستاش خۆی بەڕێوەبەری نووسینگەی کازمییە لە دەزگای هەواڵگری”.
راشیگەیاند “کەسی دووەمیش بە هەمان شێوە لە هەواڵگریی سەردەمی بەعس کاریکردووە و ئێستا بەڕێوەبەری یەکێکە لە دەروازە سنوورییەکان”.
ئاشکراشیکرد “کە ئەو دوو کەسە پێشتر دەستیان هەبووە لە کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و نابێت سەرۆکوەزیران لەم کارانەی ببەخشرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


