
زیدان لە کۆنگرەکە
SNN Sport
سبەی شەممە لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی یانەی قادش دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 7:30 خولەک ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زیدان راهێنەری ریاڵ مەدرید بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی کرد.
زیدان رایگەیاند:” ئێمە ماوەی 12 رۆژە بێبەشین لە کۆمەڵێک لە یاریزانەکانمان،بەڵام بە باشی راهێنانمان کردووەو یاریزانەکانم لە دۆخێكی تەندروستی باشدان، ئەوەش گرنگترینە، لە داهاتوودا 7 یاریمان لە پێشەو ئامادەین بۆ گشت یارییەکان، بە دڵنیاییەوە یاریەکەی سبەی بەرامبەر بە قادش قورسە”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی:”رۆدریگۆ یاریزانێکە بۆ ئێستاو بۆ ئایندەش،دەتوانێت لە چەند شوێنێکی یاریگا یاری بکات، باشترە لە لای راست یاری بکات،ئەو دەتوانێت لە لای چەپ و ناوەندیش یاری بکات،ئەوەی گرنگە ئەو پێشدەکەوێت، ڤینسیۆسیش دەرفەتی یاریکردنی پێدراوە، هەردوو یاریزان شایەنی ئەو خولەکانەن کە یاری دەکەن، قسەش لەگەڵ ئەوە ناکەم رۆدریگۆ بۆ بەرازیل بانگکراوەو ڤینسیۆس نەخێر،، قسەش لە سەر هالاندی هێرشبەری یانەی دۆرتمۆند ناکەم، بەڵام ئەو یاریزانێکی باشە، لەسەر مباپیش پڕوپاگەندەی زۆر بڵاودەبێتەوە، ئەمە کاریگەری لەسەر ژووری جلگۆڕینی یانەکە نابێت”.
لەسەر یانەی قادش وتی:” ئەوان تیپێکی رێکخراون،قورسایی لەسەر ئێمە دروست دەکەن، ئێمە دەزانین هەموو یانەکانی خولی ئیسپانیا قورسن، دەبێت ئامادە بین بۆیان و ئەوەش گرنگترین شتە، هەوڵ دەدەین لێیان ببەینەوە و سێ خاڵی یاریەکە بە دەست بهێنین،یاریکردن بە ئامادەبوونی هاندەران باشترە، بەڵام بە بە بێ ئامادەبوونی هاندەرانیش شتێکی ئاساییە،ئێمە ئەم یاریزانانەمان هەیەو هەموو یارییەک دەجەنگین”.
لەسەر خۆشەویستی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید وتی:” هەست بە دڵخۆشی دەکەم بە رێژەی لە %2000، هەست بە بوونی رێز و شانازی دەکەم مەشق و راهێنان بە یانەی ریاڵ مەدرید دەدەمەوە، من رۆژانە چێژ لە بوونی ئەم یاریزانانە وەردەگرم بە بەختم لەگەڵ ئەماندام”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


