
نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان ماوه‌ى چوار رۆژه هیچ حاڵه‌تێكى گیانلەدەستدان به كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه و لایه‌نى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت: ترسیان له هاتنى وەرزی سەرما هه‌یه کە بارودۆخى نه‌خۆشه‌كان خراپتر بكات.
هه‌ڵگورد حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا به SNNى راگه‌یاند؛ ماوه‌ى چوار رۆژه له گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێكى گیانلەدەستدان به كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه. له ئێستاشدا 28 تووشبوو له نه‌خۆشخانه هه‌ن كه بارودۆخیان تا ڕاده‌یه‌ك باشه و هه‌موویان له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانن، به‌ڵام ره‌وشى ته‌ندروستیان جێگیره.
وتیشى، ترسمان له هاتنى وەرزی زستان هه‌یه، چونكه له ناوچه‌كانى تر‌ى وه‌كو سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك دابەزینی پلەکانی گەرما بووه‌ته هۆى زیادبوونى رێژه‌ى تووشبوون. ئه‌و سه‌رمایه‌ش ترسه‌كه‌ى له‌وه‌دایه كه كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر بارودۆخى تووشبووان به تایبه‌تى كاتێك تووشبووان تووشى په‌تاى وه‌رزیش ده‌بن له گه‌ڵ كۆرۆنادا پێكه‌وه هه‌ناسه‌یان قورس ده‌كات.
َ
هه‌ڵگورد حه‌مید، داواى له هاووڵاتیان كرد خۆپارێزى باشتر بكه‌ن بۆ وه‌رزى سه‌رما و هه‌وڵبده‌ن تێكه‌ڵاوى كه‌مبكه‌نه‌وه و هاووڵاتیان سه‌ردانى شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت بارودۆخه‌كه زیاتر كۆنترۆڵ بكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


