
راهێنەر لە کاتی واژووی گرێبەستەکەی
حسین كه‌ركوكی- SNN Sport
یانه‌ی گازی باكووری شاری کەرکوک سه‌ركه‌وتوو بوو له گرێبه‌ستكردن له مه‌زن محه‌مه‌د راهێنه‌ری دیاری كوردستان و عێراق له تۆپی پێی خانمان.
یوسف كه‌ركوكی لێپرسراوی راگه‌یاندنی یانه‌ی گازی باكوور له لێدوانێكدا بۆ (SNN Sport) وتی:” به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی تیپێكی به‌هێز ، یانه‌كه‌مان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (مه‌زن محه‌مه‌د ) ئه‌نجامداوە”.
وتیشی:” گریبه‌سته‌كه بە مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی راهێنانی تیپی خانمانی یانهكهمانە بۆ پاڵەوانێتییە وه‌رزشییه‌كانی داهاتوو له خولی عێراق بۆ یاریگای كراوه و فوتساڵه “.
یوسف كه‌ركوكی هه‌روه‌ها وتی:” له رۆژانی داهاتوو به سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر گریبهستكردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كچه یاریزان ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی تیپه‌كه‌مان”.
لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی گازی باكوور له كۆتاییدا وتی:” هیوادارین تیپی خانمانی یانه‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه پێگه‌ی پێشه‌نگی خۆی له سه‌ر عێراق و كوردستان”.

More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش



