
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
تیمی یەکێتی لە حکومەت لە ساڵیادی 16ی ئۆکتۆبەردا پەیامێکی بڵاوکردەوە کە رایگەیاندووە، “ئەگەر بڕیارە حکومە هەڵوێست لەسەر رووداوەکان وەربگرێت پێویستە باس لە 31ی ئاب و کارەساتی شەنگالیش بکرێت”.
دەقی راگەیەندراوەکەی تیمی یەکێتی لە حکومەت:
وەک ئاشکرایە مێژووی گەلەکەمان ھەروەک چۆن پڕیەتی لە شانازی و دەستكەوت، خاڵیش نیە لە کارەسات وکۆسپ و رووداوی نەخوازراو و یەکتر تەخوین و تاوانبارکردن.
ئەو کارەسات و رووداوانەش بەشێکن لە مێژووی دورو نزیکی گەلەکەمان، بۆ ئەوەی راستی ودروستی و چۆنیەتی روودانیان و بکەرەکانیان و هۆکار و دەرئەنجامەكانیان بزانرێت، ئەوا پێویستە لەلایەن مێژوونووسانەوە بەبێلایەنانە لێكۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت. ئێمە بڕوامان وایە کە ئەرکی حکومەتی ھەرێم خزمەتکردنی ھەمەلایەنەی ھاوڵاتیانە نەک تێوەگلانی بە کێشە سیاسیەکان، بۆیە دەبێت حکومەت و بەرپرسەکانی خۆیان دووربپارێزن لە هەر لێدوانێک یان هەڵوێستێک کە کوردستان دور دەخاتەوە لە کەناری ئارامی، خۆئەگەر بڕیاریشە حکومەت ھەڵوێست لەسەر رووداو و کارەساتەکان وەربگرێت، ئەوا پێویستە باس لەسەرجەم روداوەکان وەک یەک بکات بە رووداوەكانی ٣١ی ئاب و کارەساتی شەنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکان و رووداوەكانی تریش
ئێمە جەخت دەکەینەوە لەم ھەلومەرجەدا پێویستە ھەمولایەک پەند و ئامۆژگاری لەکارەساتەکان وەربگرین و بیانکەین بە مایەی یەكڕیزی نەتەوەیی نەك قوڵكردنەوەی ناکۆکییەکان وتەفرەقە و پەرتەوازەیی.
تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٦/١٠/٢٠٢٠
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


