عێراق بۆچى هەوڵدەدات نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابشكێنێت؟

پارەی بیانی و عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
حكومەتی عێراق لە هەوڵدایە بۆ دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، بە وتەی ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش ئەم هەوڵەی ناوەند بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانە، بەڵام ئەمە لە زیانی هاووڵاتییان و سوودی حكومەتە.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەSNNی راگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە بانكی ناوەندی عێراق دەستی بە جێبەجێكردنی سیاسەتی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی كردووە، ئامانج لەو كارەش ئەوەیە كە دەیەوێت لە ڕێگەی كەمكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی كورتهێنانی بوجە پڕ بکاتەوە، چونكە مامەڵەكانی حكومەتی عێراق و فرۆشتنی نەوت هەمووی بە دۆلار ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەم سیاسەتەی دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار لە سوودی حكومەتی عێراقی و زیانی هاووڵاتییانە، چونكە كاتێك فەرمانبەرێك مووچەكەی ملیۆنێك دینار بێت ئەگەر ئەم سیاسەتە بەردەوامیی هەبێت، ئەوا دەتوانێت بایی 700 هەزار دینار كەرەستە و شمەك بكڕێت، چونكە زۆربەی كاڵا و كەرەسەتە سەرەكییەكانی عێراق بە دۆلار مامەڵەیان پێوە دەكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش تاڕادەیەك پەیوەندی بەم بابەتەوە هەیە، چونكە كاتێك هاووڵاتییان دەزانن حكومەت پلانی بەرزكرنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی هەیە، ئەوا راستەوخۆ خواستیان بۆ كڕینی دۆلار زیاد دەكات و ئەمەش هۆكارێكی دیكەی بەرز بوونەوەی بەهای دۆلارە لە ناو بازاڕەكانی دراودا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


