به‌رپرسى لقى پارتى له به‌غدا: ئاماده‌كاریمان كردبوو بۆ هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ

شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا
SNN – بریار محەمەد
به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشتر ئاماده‌كاریمان كردبوو بۆ ئه‌و هێرشه‌ى كه ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر باره‌گاكه‌مان، ده‌شڵێت: “هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌رگاى بارهگاكهمانیان بۆ خۆپیشانده‌ران كرده‌وه”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له به‌غدا له كاردانه‌وه‌ى وته‌كانى هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌یانه‌وه كه تبووى: حەشدی شەعبی بۆیە هێرشی مووشەکی کردە سەر هەولێر، چونکە هەرێم پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئەمریکا هەیە، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گاى لقى پێنجى پارتى و سووتاندیان.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “ئێمه ئاماده‌كارییمان كردبوو بۆ ئه‌و رووداوه‌ى ئه‌مڕۆ روویدا، به‌چاوى خۆشمان بینیمان كه هێزه ئه‌منییه‌كانى به‌غدا ده‌رگاى باره‌گاكه‌یان كردینه‌وه بۆ خۆپیشانده‌ران و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بوو و رێگرییان نه‌كرد”.
وتیشى: “سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ین، چونكه ئێمه پێشتر ئاگاداربووین كه هێرشمان ده‌كه‌نه سه‌ر و مه‌به‌ستیان چییه به‌رامبه‌ر ئێمه”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



