کازمی لەگەڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان رێکخست

SNN
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگه‌ی میدیایی مسته‌فا كازی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق کە سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد، باس لە دواین گۆرانکارییەکان و پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئه‌نجوومه‌ن رووداوی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی له به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌وه تاوتوێ كرا، كه پێشێلی بنه‌مای ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان كرد و په‌نایان بۆ توندوتیژی و سووتاندنی باره‌گاكه برد، ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و كارەی ئیدانه كرد و بڕیاریدا به سه‌رۆكایه‌تی راویژكاری ئاسایشی نیشتمانی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بکرێت، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش خۆی له گه‌ڕان هۆكاره‌كانی هێرشه‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی هێزه ئه‌منییه به‌رپرسه‌كان له پارێزگاریكردن له باره‌گاكه و ده‌وروبه‌ریدا ده‌بینێته‌وه، وێڕای هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و هێرشه‌دا تێوه‌گلاون و تا ئێستاش 15 كه‌س به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركراون”.
ئاماژە بەوەشکراوە: ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی به توندی ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه ئیدانه ده‌كات”، دووپاتیش ده‌كاته‌وه، حكومه‌ت هه‌موو رێكاره‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی یاسا بشكێنن”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
17 hours لهمهوپێش



