
یانەی بەرشەلۆنە
SNN Sport
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بارتۆمیۆ، جارێکی تر دەیەوێت بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی داهاتی یانەکە، مووچەی گشت یاریزانانی یانەکەو ئەندامان و فەرمانبەران کەمبکاتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت مووچەی یاریزانەکانی بە رێژەی %20 کەمبکاتەوە، ئەمەش یاریزانانی نیگەران کردووەو لە ئێستادا بەشێكیان رەتیدەکەنەوە.
بە پێی زانیاری رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە بەرشەلۆنە، چەند یاریزانێكی دیاری یانەکە کە میسی تێدایە، ئامادە نین لەم کاتەی ئێستا هاوکاری ئیدارەی یانەکە بکەن بۆ کەمکردنەوەی مووچەکەیان، بێجگە لە میسی، هەریەکە لە بۆسکێتس، سێرجی رۆبێرتۆ و پیکێش بە هەمانشێوە نایانەوێت مووچەیان کەمبکرێتەوە.
لە وەرزی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە مووچەی یاریزانانی بە رێژەی لە %70 کەمکردەوە، ئەمەش وایکرد یانەکە بڕە پارەیەکی باشی بۆ بگەڕێتەوە، چونکە ساڵانە یانەکە زۆرترین مووچە لە ئەوروپا بە یاریزانانەکانی دەدات کە زیاترە یەک ملیار یۆرۆ.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش



