
موستەفا کازمی
SNN
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەردانێک لە فەرەنسایە و یەکێک لەو تەوەرانەی کە پێشبینی دەکرێت لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا تاوتوێی بکات، کڕینی چەکە لەو وڵاتە.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، بەغدا خواستی کڕینی چەکی هەیە لە فەرەنسا و لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی کازمی بۆ پاریس ئەوە پێشنیازدەکرێت، راشیگەیاندبوو: “فەرەنسا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بەهێزبکات، هەروەک چۆن عێراق هەمان خواستی هەیە”.
جگە لە پلانەکانی کڕینی چەک، عێراق خواستی هەیە وێستگەیەکی ئەتۆمی دروستبکات بۆ باشترکردنی وزەی کارەبا لە وڵاتەکەدا و فەرەنسا بەڵێنی داوە لەوبارەیەوە پشتیوانی بکات، ئەم وێستگەیە لەژێر چاودێری دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا دەبێت.
کازمی لەدوای فەرەنسا، سەردانی هەریەک لە ئەڵمانیا و بەریتانیا دەکات.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش



