
خوێندنگایەکی بنەڕەتی لە هەولێر، وێنە: SNN
SNNـ بڕیار محەمەد
بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەبچێت و لە کۆبوونەوەکەدا بریار لەسەر شێوازی خوێندنی خوێندنگاکان و زانکۆ و پەیمانگاکان بدرێت .
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بریارە رۆژی یەکی مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی فراوان بە بەشداری سەرجەم پارێزگار و وەزیری تەندروستی و وەزیری خوێندنی باڵا و پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامبدرێت بۆ دانانی بەرنامە و رێکاری نوێ، هەروەها چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سەرچاوەکە وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن یان وەستانی پرۆسەی خوێندن دەدرێت، هەروەها هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا پلانی وەزارەتەکەیان بۆ لیژنەکە دەخەنە ڕوو، چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین بێت و تەنیا بۆ تاقیکردنەوەکان خوێندکاران بچنە هۆڵەکانی خوێندن.
ئەمە لەکاتێکدایە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین پرۆسەی خوێندن دەستیپێنەکردووە و مامۆستایان دژی پێنەدانی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا بایکۆت دەکەن، یەکێتی مامۆستایان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە سلێمانی داوای دەستپێکردنەوەی دەوام دەکەن و ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیش داوای درێژەپێدانی بایکۆت دەکات.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش



