
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا سێ رێککەوتننمامەی لە نێوان عێراق و فەرەنسا واژوو کرا لە بوارەکانی (خوێندن، گواستنەوە، کشتووکاڵ).
سەرەتا وەزیری کشتووکاڵی عێراق لەگەڵ وەزیری کشتووکاڵ و خۆراکی فەرەنسی رێککەوتنامییەکیان واژوو کرد کە تێیدا هەردوو وڵات هاوکاربن لە پێشکەشکردنی زیانیاری و هاوکاری بۆ بەرەوپێشبردنی دامەزراوە کشتووکاڵییەکانی عێراق، لەگەڵ ئاڵوگۆرکردنی ئەزموونەکان لە نێوان هەردوولادا لە بوارەکانی راهێنان و فێکردن.
پاشان وەزیری گواستنەوەی عێراقی واژووی رێککەوتنامەیەکی لەگەڵ فەرەنسادا کرد بۆ هاوکاریکردن و دروستکردنی شەمەندەفەری هەڵواسراو لە بەغدای پایتەخت کە لەلایەن فەرەنساوە دروستدەکرێت، هەروەها لە پرۆسەی خوێندندا هاوکاری زیاتری خوێندکارانی عێراق بکرێت و بتوانرێت هەلی زیاتری خوێندنی باڵان لە وڵاتی فەرەنسادا بۆیان فەراهەم بکرێت، چانسێکی زیاتر بدرێت بە خوێندکارانی عێراقی تا لە وڵاتی فەرەنسا درێژە بە خوێندنی باڵایان بدەن.
شەوی یەکشەممە مستەفا کازمی و شاندی یاوەری لە بەغداوە بەرەو فەرەنسا بەرێکەوتن و وا بڕیارە لە سەردانەکەیدا بچێتە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا، یەکێک لە گرنگترین دۆسییەکانی کازمی لابردنی عێراقە وەک وڵاتێکی مەترسیدار لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا، هاوکاریکردنی عێراق لە بوارەکانی پشەسازی و ئابووری و رووبەڕبووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داعش.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



