داعش: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌بوون سێ گهنجهكهمان كوشت

ئه‌و سێ گه‌نجه‌ى كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژران | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گروپى تیرۆریستى داعش رایانگه‌یاند: ئه‌و سێ گه‌نجه‌ى كه كوشتوویانن پێشمه‌رگه بوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ته‌نیا یه‌كێك له گه‌نجانه پێشمه‌رگه بووه.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له گوندى توڵكى سه‌ربه ناوچه‌ى شوان له كه‌ركوك، له كاتێكدا دوو برا و ئامۆزایه‌كیان ده‌چن بۆ لاى ئاژه‌ڵه‌كانیان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ده‌ده‌رێنه به‌ر ده‌ستڕێژى گوللـه، دواى شه‌هیدكردنیان هه‌ر له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌سووتێندرێن.
حه‌كیم حاجى، پورزاى ئه‌و سێ گه‌نجه به SNNى راگه‌یاند: “هه‌روه‌كو پێشبینیمان ده‌كرد تاوانه‌كه له لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدرابێت، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانى داعش له پێگه‌ى خۆیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویانكردووه‌ته‌وه له لایه‌ن چه‌كداره‌كانیانه‌وه سێ پێشمه‌رگه له ناوچه‌ى شوان كوژراون”.
وتیشى: “ره‌نگه له داهاتوودا له لایه‌ن داعشه‌وه وێنه‌شیان بڵاوبكرێته‌وه و زیاتر ئه‌وه بسه‌لمێندرێت كه ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه داعشه و بۆمان یه‌كلابێته‌وه، چونكه جۆرى تاوانه‌كه و سووتاندنیان له كرده‌وه‌كانى داعشه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خێزانى قوربانییه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “وه‌كو بنه‌ماڵه‌كه‌مان هیچ كێشه و گرفتێكمان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نیيه”.
شه‌وى 17ى تشرینى یه‌كه‌م، چه‌كدارانى داعش دوو برا و ئامۆزایه‌كیان كوشت، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 21 بۆ 23 ساڵان بوون، یه‌كێك له براكان خاوه‌نى ژن و سێ منداڵه و پێشمه‌رگه‌یه، براكه‌ى تر 15 رۆژه چووه‌ته نێو ژیانى هاوسه‌رگیرییه‌وه، ئامۆزاكهشیان گه‌نج بووه و پێشتر كه‌سوكارى به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال كه‌وتوون.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش



