ڤیدیۆ:گۆستاڤۆ هێنرێكی له سەر لە دەستدانی گونێکی روونکردنەوە دەدات

گۆستاڤۆ هێنریکی
SNN Sport
پێكانێكی ده‌گمه‌ن له یاریگاكانی تۆپی پێی به‌رازیل روویدا ، له‌و یاریه‌ی تیایدا كۆرنشیانز میوانداری فلامینگۆی كرد ، به‌رگریكاری تیپی میوان (گۆستاڤۆ هینریكی )تووشی لێدان هات له گونیدا و نه‌یتوانی یاریه‌كه ته‌واو بكات .
له خولی به‌رازیلی ، كۆرنشیانز میوانداری یانەی فلامینگۆی كرد له یاریگای خۆی و تیپی میوان به ئه‌نجامی 5-1 براوە بوو، به‌ڵام ئه‌و رووداوه‌ی كه یاریه‌كه‌ی جیاكرده‌وه ، بردنه‌وه‌ی جیاوازی فلامینگۆ نه‌بوو ، به‌ڵكو پێكانی به‌رگریكار ( گۆستاڤۆ هێنریكی )ی بوو ،پاش 39 خولهك له یاریه‌كه و پاش پێكانی له هه‌ردوو گونیدا ، گۆستاڤۆ هێنرێكی نه‌یتوانی یاریه‌كه ته‌واو بكات ، گابرێل نوگا هاتە شوێنی ، بەڵام به‌دی كرا كه هێنریكی نه‌یتوانی جله‌وی فرمێسكه‌كانی بگرێت پاش جێهێشتنی یاریه‌كه‌و تووشی خوێنبەربوون بوو لە گوونیدا.
ورده‌كاری ورد له‌به‌یاننامه‌كه‌ی فلامینگۆ ده‌خرێته روو یانەکە دووپاتی کردەوە پشکنینی ورد بۆ ئه‌و به‌رگریكاره ته‌مه‌ن 27 ساڵه ئه‌مڕۆ جێبه‌جێده‌كرێت و چاره‌سه‌ر له ئه‌كامی ئه‌و رووداوە ده‌ستپێده‌كات ،ئەگه‌ر پێكانێكی ئاسایی بێت ، ره‌نگه بە پشوودان چارەسەر ببێت،بەڵام ئەگه‌ر پێكان هه‌بێت و سه‌لامه‌تی گونه‌كانی زیانیان به‌ركه‌وتبێت ، ده‌بێت چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدرێت له هه‌ندێک پێكانی مەترسیداردا ، ره‌نگه پێویست بكات به‌شێك یاخود ته‌واوی گونه‌كه لاببرێت.
له لای خویه‌وه ئه‌و یاریزانه له پۆستێكیدا وتی:” به‌یانیتان باش، سوپاسی سه‌رجه‌م نامه‌ی پاڵپشتی دەکەم و ده‌ڵێم به كرداری من چاك ده‌بمه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه له نزیكترین كاتدا بۆ یارمه‌تیدانی فلامینگۆ !!!! سوپاس بۆ هه‌مووتان.
Bom dia nação!!! Passando pra agradecer a todas as mensagens de apoio e dizer que já estou em recuperação para voltar o quanto antes pra ajudar o mengão!!! Muito obrigado a todos. Tmj 🔴⚫️ pic.twitter.com/njRWxuO0tE
— Gustavo Henrique (@GHenrique093) October 19, 2020
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



