وتەبێژی وه‌زاره‌تى كاره‌با: زستانى ئه‌مساڵ زۆرترین رێژه‌ى كاره‌با دابین ده‌كه‌ین

وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با | فۆتۆ: Emerging-Europe
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: تێچووى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان رۆژانه 4 ملیۆن دۆلاره، ده‌شڵێت: “زستانى ئه‌مساڵ رێژه‌ى پێدانى كاره‌با زۆر زیاتر ده‌بێت له ساڵانى پێشوو”.
ئومێد سه‌عید، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند: “تێچووى رۆژانه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان 4 ملیۆن دۆلاره، لەو بڕە پاره‌یه 1.6 ملیۆنى بۆ سووتەمه‌تى ته‌رخانكراوه، دوو ملیۆن دۆلارى بۆ کڕینی وزه‌یه، ئه‌وه‌ى تریشى له چاككردنه‌وه و رۆتیناتى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بادا خه‌رج ده‌كه‌ین”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌باره‌ى دابینكردنى رێژه‌ى كاره‌با بۆ هاووڵاتییان له وه‌رزى زستاندا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له‌ئێستادا 21 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابینكراوه، بۆ وه‌رزى زستانیش پێشبینى ده‌كه‌ین بتوانین زۆرترین كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌ك له سه‌رجه‌م ساڵه‌كانى پێشووتر تر زیاتر بێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



