
SNNـ بڕیار محەمەد
بەمەبەستی دابینکردنی چارەسەری کارمەندانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا یاداشتی لێک تێگەیشتن ئیمزا کرا.
ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم، یاداشتی لێک تێگەیشتنی چارەسەری کارمەندانی یونامی کە تووشی کۆرۆنابن ئیمزاکرا، د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: ئەم ڕێککەوتنە تایبەتە بە دابینکردنی چارەسەری پێویست بۆ کارمەندانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان. کە دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ دەکرێت دواتر لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن.
لای خۆشیەوە، ڕیکاردۆ ڕۆدریگێز، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ هەوڵەکانیان لە ڕێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆناو وپێشکەشکردنی خزمەتگورزاری تەندروستی.
وتیشی “ئێمە متمانەمان بەدامەزراوە تەندروستییەکانی کوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی هەیە بۆیە لەگەڵیان ڕێکدەکەوین بۆ چارەسەری کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئاستی عێراق”.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم وتی” ئەم ڕێککەوتنە نیشانەی بەهێزی ئەو متمانەیەیە کە ڕێکخراوە جیهانییەکان بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی کوردستانیان هەیە”.
وتیشی “ماوەی هەشت مانگە تیمە تەندروستییەکانی کوردستان بەوپەڕی لەخۆبوردووییەوە بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبنەوە و بەردەوامیش پڕۆتۆکۆڵی تەندروستی کوردستان تازە دەکرێتەوە”.

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



