مێركڵ: هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق متمانه‌ى هاووڵاتییان به پرۆسه‌ى سیاسى ده‌گێڕێته‌وه

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكارى ئه‌ڵمانیان | نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
راوێژكارى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق متمانه‌ى هاووڵاتییان به پرۆسه‌ى سیاسى ده‌گێڕێته‌وه، ده‌شڵێت: له‌ڕووى ئابوورییه‌وه هاوكارى عێراق ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا كۆبووه و له‌دواى كۆبوونه‌وه‌شیان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تاى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تى عێراق بده‌ین له پلانه ئابوورییه‌كانیدا بۆ بووژاندنه‌وه وڵات”.
وتیشى: “ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوودا متمانه‌ى هاووڵاتیيانى عێراق به پرۆسه‌ى سیاسى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه”.
دواتر مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “ئه‌ڵمانیا هاوكارێكى گرنگه بۆ عێراق و بۆ ئێمه گرنگه له‌ڕووى ئابوورى و سیاسى و سه‌ربازى و هه‌واڵگرییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌و تر بكه‌ین، تاوه‌كو بتوانین سوود له ئه‌زموونى ئه‌ڵمانیا وه‌ربگرین”.
وتیشى: “هیوادارین كۆمپانیاكانى ئه‌ڵمانیان هاوكارمان بن بۆ دووباره بووژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى كاره‌با له عێراق، چونكه ئێستا ئێمه پلانى دووباره بووژاندنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌رته‌مان داناوه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
16 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
17 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
16 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
17 hours لهمهوپێش



