پەرلەمانتارێک: دوو بڕگەی یاسای چاکسازی ستەمکردنە لە مامۆستایان

SNN
عەبدولستار مەجید پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاندووە، بەپێی راپۆرتی چاکسازی حکومەتی هەرێم، دوو بڕگە هەیە کە ستەمە بۆ مامۆستایان و مەترسیدارە کە دەبێت ئاگاداریبن.
ئەو پەرلەمانتارە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە: “لە یەکێک لە بڕگەکانی یاسای چاکسازیدا هاتووە، دەرماڵەی بڕاوە (مقطوعة) کە بریتییە لە (150,000) دینار، تەنها بەو مامۆستایانە دەدرێت کە (مدرس)ـن واتە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە، بەم پێیەش ئەو دەیان هەزار مامۆستایەی کە بڕوانامەی پەیمانگاکانی مامۆستایانیان هەیە، لەو دەرماڵەیە بێبەش دەبن.
وتوشیەتی: لە بڕگەیەکی دیکەدا هاتووە، دەبێ مامۆستایان ئەندام بن لە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان . کە ئەمەیان پێچەوانەی یاسای یەکێتییەکەیە کە ئەندامبـونی کردۆتە ئارەزوومەندانە .
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەکردووە: ” حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبری پاداشتی مامۆستایان و پاراستنی شکۆ و کەرامەتیان و باشکردنی ژیان و گوزەرانیان، دەیەوێت بەناوی چاکسازییەوە ئەو 150 هەزار دینارەش ببڕێت کە وەک دەرماڵەی بڕاوە وەریدەگرن وەک هاوتاکانیان لە عێراق”.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



