
رۆناڵد کومان
SNN Sport
لە گروپی حەوتەم هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و فیرنسڤارۆشی هەنگاری لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە توانی یاریەکە 5-1 بباتەوە.
دوای یاریەکە رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسی لە یاریەکەو بردنەوەکە کرد.
کومان لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” دڵخۆشم بە ئەنجامی یاریەکە، هەندێکجار لە کاتی یاریەکە یارییەکی جوانمان دەکرد،هەندێک جاریش ئاستمان دادەبەزی، کرانە دەرەوەی پیکێ دادپەروەرانە نەبوو، لەسەرمانە بڕیاری ناوبژیوان پەسەند بکەین،دوای چوونە دەرەوەی ئەو یاریزانە شتەکان لەسەرمان قورس بوو، ئەو شایەنی کارتی زەرد بوو نەک سوور،دڵخۆشم بە شتە ئەرێنییەکانی دوای ئەم یارییە،لە هەموو هێڵەکانی یاریگاوە کێبڕکێ لە نێوان یاریزانەکان هەیە، ئەمەش سوودی دەبێت بۆ یانەکە”.
دواتر وتی:”میسی گەورە دوو گۆڵی دروست کرد،ئەو کاتێک گۆڵ تۆمار نەکات، بەڵام دوو گۆڵ و سێ گۆڵ دروست بکات،ئێمە داوای زیاتری لێ ناکەین،گریزمان یاری نەکرد، ئەوەش مانای نیە بۆ هیچ شتێک، من بۆ کلاسیکۆ هیچ دڵەڕاوکێم نیە، هەموو یارییەک پێکهاتەیەک دادەنێم”.
لە کۆتایدا وتی:” ئەم یانەیە داهاتوویەکی گەورەی دەبێت،ترینکاویش بەم نزیکانە باشتر دەبێت و یاری بە شێوەیەکی باش دەکات،دڵخۆشم بە ئاستی نایابی ئانسۆ فاتی”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


