“له‌وانه‌یه ناچاربین بڕیارێك بده‌ین كه هاووڵاتى پێى خۆش نابێت”

د.دیار ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌ندروستيی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت: راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ناگرێت، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن له‌وانه‌یه ناچار بین بڕیارێك بده‌ین كه هاووڵاتى پێى خۆش نه‌بێت”.
د.دیار ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌ندروستيی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ (ده‌نگى ئه‌مریكا) باس له دۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ڕاپه‌ڕین ده‌كات و ده‌ڵێت: “دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌كه‌ى ئێمه‌ش ته‌حه‌مولی بارودۆخی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ناكات، به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى كه هه‌یه، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه بیركردنه‌وه‌ش له‌و پێشنیاره ئێمه به‌هاووڵاتییانی خۆمان ده‌ڵێین خۆیان بپارێزین”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ندنه‌بن و پشتیوانی باشمان نه‌بن پێشبینى ده‌كه‌م بڕیاری ناخۆش بدرێت كه له توموح و چاوه‌ڕوانى هاووڵاتییاندا نه‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌ندروستيی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین خۆشبینه به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ند بن ده‌كرێت دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت و روونیده‌كاته‌وه: “ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن وای لێدێت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ینه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ”.
له‌باره‌ى دۆخى تووشبووانى كۆرۆنا له ڕاپه‌ڕین د. دیار ئیبراهیم ئاشكرایده‌كات: “دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان له دۆخێكی خراپدایه و ئێمه له سنووره‌كه‌ى خۆمان كه‌موكورتی زۆرمان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


