گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 21/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (21/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- برسێتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
- یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید رووبەڕووی بایرن میونخ دەبێتەوە و تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەبێت بۆی.
- گنابری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
- فیلیک راهێنەری بایرن میونخ رایدەگەیەنێت کە سیمۆنی یانەکەی خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە.
- یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی شاختار دەبێتەوەو نایەوێت بە بێ ئامادەنەبوونی رامۆس زیاتر لە دەست بدات.
- لە لایەکی ترەوە یانەی شاختار بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 8 یاریزانی لە دەستداوە.
- هازارد پێش یاری هەڵبژاردەکانیش ناگەڕێتەوە لە مانگی داهاتوو، ئەمەش بەهۆی تازەبوونەوەی پێکانەکەی.
- یانەی سڤییا لە یاریگای ستامپفۆرد بریدج بە بێ گۆڵ بەرامبەر بە چێڵسی یەکسانبوو.
- پێش کلاسیکۆ یانەی بەرشەلۆنە 5-1 لە فیرنسڤارۆش دەباتەوە.

ئاس:
- لە ژێر فشاردا.
- یانەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان بە بێ رامۆس دەستپێدەکات.
- شاختار دۆنێتسک بە تووشبوونی کۆمەڵێک یاریزانی بە کۆرۆنا دەگاتە مەدرید.
- یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکی نمایشکارانە 5-1 لە یانەی فیرنسڤارۆش دەباتەوە.
- یانەی سڤییا توانی خاڵێکی گرنگ لە یاریگای چێڵسی بە دەست بهێنێت و 1-1 یەکسانبوو.
- یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی، پیکێ، لینگلێت، تیرشتیگن و دی یۆنگ نوێ دەکاتەوە.

سپۆرت:
- دەستپێکی بچووک پێش کلاسیکۆ.
- یانەی بەرشەلۆنە 5-1 لە یانەی فیرنسڤارۆش دەباتەوەو گۆڵەکان فاتی و کۆتینیۆ و پیدری و میسی و دیمبلی تۆماری دەکەن.
- زیدان بە بێ رامۆس رووبەڕووی شاختار دەبێتەوەو چەندین گومان پێش یاریەکە دروست بووەو یانەکە لە دۆخێکی قورسدایە پێش ئەم یارییە.
- ئاتلەتیکۆمەدرید جارێکی تر رووبەڕووی بایرن میونخ دەبێتەوەو سەرەتایەکی قورس بۆ بایرنی پاڵەوان.
- یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی پیکێ و تیرشتیگن و لینگلێت و دی یۆنگ نوێ دەکاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بردنەوەیەکی هاندان.
- کومانی سەرسوڕهێنەر 5-1 لە یانەی فیرنسڤارۆش دەباتەوە.
- هەردوو یاریزانی لاو پیدری و فاتی درەوشانەوەو میسی و دیمبلی و کۆتینیۆش گۆڵ دەکەن.
- جێرارد پیکێ کارتی سوور وەردەگرێت و لە تۆرینۆ ئامادەی یاری یۆڤانتۆس نابێت.
- یانەی بەرشەلۆنە گڕێبەستی چوار یاریزانی نوێ کردەوە کە ئەوانیش لینگلێت، پیکێ وتیرشتیگن و دی یۆنگە.
- ئاتلەتیکۆمەدرید رووبەڕووی بایرن میونخ دەبێتەوەو سوارێز بە شوێنی تۆڵەسەندنەوە دەگەڕێت.
- رامۆس ئامادەی یاری شاختار نابێت و بۆ کلاسیکۆ دەمێنێتەوە.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



