بەشێک لە کارمەندانی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی هەولێر مانیان گرت

SNN
ماوەی سێ ڕۆژە بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان بەشێک لە کارمەندانی کۆمپانیاکانی پاکەرەوە لەسنووری پارێزگای هەولێر مانگرتنیان لەکارەکانیان ڕاگەیاند بەهۆیەو زبل و خاشاک لەنێو بەشێک لە گەرەکەکانی هەولێر کۆبۆتەوە.
شاڵاو عوسمان دانیشتووی یەکێک لەگەرەکانی شاری هەولێر و بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەندڕۆژە ئۆتۆمبێل هەڵگرتنەوەی پاشماوەی زبڵ نەهاتۆتە گەرەکەکەمان و دواجاریش کە هاتن وتیان کۆمپانیا ماوەی سێ مانگەهیچ بڕە پارەیەکی پێنەداوین بۆیە ئێمەش چیتر کار ناکەین.
SNN پەیوەندی کرد بە کۆمپانیای (قەدەر) کە ئەرکی پاکردنەوەی ناوشار و دەرەوەی شاری لە ئەستۆیە، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەیان نەدایەو و هەروەها پەیوندیکرد بە بەڕێوبەری شارەوانی هەولێر ئەوانیش وەڵامی پەیوەندیەکەیان نەدایەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



