“له سلێمانى هه‌ر ماركێت و دوكانێك ئاو له ده‌ره‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ى دابنێت داده‌خرێت”

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى قایمقامى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
قایمقامى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌ى ساڵێكه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ بابه‌تى ئه‌و مادده پلاستیكیهى كه له دروستكردنى ده‌به‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌دا به‌كارده‌هێنرێت، ده‌شڵێت: “هه‌ر دوكان و ماركێتێك ئاو له ده‌ره‌وه‌ى دوكانه‌كه‌ى دابنێت و خۆر لێیبدات دایده‌خه‌ین”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتى قایمقامى سلێمانى و به ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و کارگەکانی ئاو لە شاری سلێمانی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی قایمقامیەت گفتوگۆ له‌سه‌ر شێوازى به‌رهه‌مهێنانى ئاوى كارگه‌كان.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “له 4ى ئابى 2019 لیژنه‌یه‌كمان به مه‌به‌ستى به‌دواداچوونى ئاوى كارگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ئاو له پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانییه‌وه تاوه‌كو گواستنه‌وه و فرۆشتنى پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ى سهلامهنى ته‌ندروستى هاووڵاتییان بپارێزین”.
وتیشى: “له‌دواى ساڵێك له به‌دواداچوون بڕیارماندا به دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى زانستى له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتێكى زانستى ته‌واومان بده‌نێ له‌سه‌ر ئه‌و مادده پلاستیكییهى كه له دروستكردنى ده‌به یان په‌رداخى ئه‌و ئاوه‌ى كه ده‌خرێته به‌رده‌م كڕیار به‌كارده‌هێنرێت له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا”.
قایمقامى سلێمانى زانیارى زیاترى خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “باسمان له شێوازى گواستنه‌وه‌ى ئاوه‌كه كرد له كارگه‌وه بۆ ده‌ستى كڕیار، چونكه پێویسته به‌شێوازێكى زانستى بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه پله‌ى گه‌رمى له 25 پله‌ى سه‌دى زیاتر نه‌بێت، ئه‌مه بۆ كۆگا كردنهكهشى راسته و نابێت تیشكى خۆر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێبدات”.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌رپێچى ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ن قایمقامى سلێمانى روونیكرده‌وه: “هه‌ر دوكان و ماركێتێك ئاو له ده‌ره‌وه‌ى دوكانه‌كه‌ى دابنێت و خۆر لێیبدات دایده‌خه‌ین، چونكه ته‌ندروستى هاووڵاتییان گرنگترین شته”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


