حکومەتی هەرێم لێخۆشبوونی گومرگیی دەرکرد بۆ هاوردەکردنی ئامێری کشتوکاڵیی

بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ
SNN
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە2020/10/21، ئەنجوومەنی وەزیران وەزیری کشتوکاڵ پێشنیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێک ماددەی سەرەتایی کردووە کە لە دەرەوەی ھەرێمەوە ھاوردە دەکرێن بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکان کە لەناوخۆدا بەرهەم نایەت.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت: “دوایانکردووە بە لێخۆشبوون لە هاوردەکردنی ئامێری کشتوکاڵیی پێشکەوتوو لە ڕەسمی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا تایبەتمەندانەی کە ئامادەن ئەو ئامێرانە هاوردە بکەن تاکو بە مەرجی ئاسان و بە شێوازی قیست بۆ جووتیارانی ڕاستەقینە دابین بکرێن”.
دەشڵێت: “دوای گفتوگۆ ئەنجوومەنی وەزیران لە چوارچێوەی ھێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم، ڕەزامەندیدا لەسەر پێشنیارەکانمان بۆ پشتگیریی جووتیاران و پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، لەم پێناوەشدا هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و ناوخۆی ڕاسپارد بە ھەماھەنگیی لەگەڵمان کاری پێویست ئەنجامبدەن”.
لە ھەمانکاتدا ئەنجوومەنی وەزیران، بە گرنگی زانی کە پشتیگریی پیشەسازی کشتوکاڵیی بکرێت و هانی کەرتی تایبەت بدرێت بۆ دامەزراندن و بەرھەمھێنانی ئەو پێداویستيیانەى كە بۆ هەرێمى كوردستان گرنگن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



