حکومەتی فەڕەنسا: هەر خوێندنگە و رێکخراوێک پشتیوانی توندوتیژی بکات دادەخرێت

گابریێل ئاتال وتەبێژی رەسمیی حکومەتی فەڕەنسا
SNN
حکومەتی فەڕەنسا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی پرسی رەگەستپەرستی و توندڕەوی و لەو پێناوەشدا هەر خوێندنگە و رێکخراوێک دەدەخات پشتیوانی توندوتیژی بکات.
ئەم بڕیارەی حکومەتی پاریس دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی رابردوو مامۆستایەکی فەڕەنسی لەسەر دەستی باوکی خوێندکارێکی خۆی سەر بڕدرا.
گابریێل ئاتال وتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: “ئیسلامی سیاسی بەو ئاڕاستەیە کار دەکات فەڕەنسا لەناو ببات، بۆیە دەبێت رێگە بگرین لە هەر کارێکی توندڕەوی و بیری ترسناک”.
وتیشی: “پاریس کار بۆ ئەوە دەکات بە هەموو شێوەیەک بەرپەرچی کاری بیر توندی و رق و کینە بداتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوو هەنگاوی کرداریی دەنرێت بۆ داخستنی ئەو فێرگە و خوێندنگانەی هانی خەڵک دەدەن بۆ کاری ناشرین و رەگەستپەرستی”.
رۆژی هەینی رابردوو مامۆستایەکی مێژوو بە هۆی نیشاندانی کاریکاتۆری پێغەمبەری ئیسلام لە لایەن کەسێکی ئیسلامییەوە سەری لێکرایەوە، رووداوەکە لە بەشی وال دێ ئۆڤیز روویداوە.
بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی پاریسیەن، تاوانبارەکە باوکی یەکێک لە خوێندکارەکانی ئەو مامۆستایە بووە و لە دایکبووی 1972 ە و بە ڕەگەز خەڵکی جەزائیرە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



