
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پردێ
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له پردێ رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و كێشه‌یه‌ى له‌سه‌ر پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پردێ دروستبوو له چه‌ند رۆژى رابردوودا چاره‌سه‌ر بووه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ره‌ى توركمانى داواى ده‌ركردنى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پردێیان كرد كه كورده بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رێكى توركمانى له شوێنه‌كه‌ى دابنرێت، به‌هۆیه‌وه ئاڵۆزى له ناوچه‌كه‌دا كه‌وته‌وه.
كرێكار ساڵه‌یى، به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له پرێ له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له سنوورى پردێ ئاڵۆزى و پشێوى دروستبووه له‌سه‌ر پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پردێ ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌ره‌ى توركمانى داوایان كرد ئه‌و پۆسته له كورد وه‌ربگیرێته‌وه و بدرێته ئه‌فسه‌رێكى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ى توركمان”.
وتیشى: “دواى گفتوگۆ یه‌كێتى و به‌ره‌ى توركمانى رێككه‌وتن له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و له لایه‌ن فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوكه‌وه بڕیاڕى لابردنى عابدین نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پردێ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و نابراو وه‌كو كوردێك له پۆسته‌كه‌ى كه پشكى كورده له‌سه‌ر ئاستى نه‌ته‌وه و پشكى یه‌كێتییه له‌سه‌ر ئاستى حزب به‌رده‌وام ده‌بێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



