
SNN
سیستمی تەندروستی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا خەریکە بەرەو لێك هەڵوەشانەوە دەچێت بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری تووشبووانی کۆرۆنا رۆژ لە دوای رۆژ کە بە شەپۆلی تسۆنامی کۆرۆنا ناوی دەبەن.
شەپۆلە نوێکەی کۆرۆنا لە پۆلەنداوە تا پورتوگال دەستپیدەکات، وەزیری تەندروستی بەلجیکاش لای خۆیەوە رایگەیاند، سەرجەم نەشتەرگەرییەکان لە وڵاتەکەمان رادەگرین وەک رێگرییەک لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەنیا ئەو نەشتەرگەریانە نەبێت کە بەپەلە و حاڵەتی گرنگە.
یەکێکی تر لە کێشەکانی دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا ئەوەیە کە کەرتی تەندروستی ئەوروپا و پزیشک و کارمەندانی تەواو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە شەکەت بوون، بۆیە لە هاتنی شەپۆلیکی دیکەی کۆرۆنا قوربانییەکان دوو هێندە زیاد دەکات.
بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵی نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەوروپا تا ئێستا 5 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 200 هەزاری گیانی لەدەستداوە، لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە ژمارەکان تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا رووەو هەڵکشان دەڕوات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


