پەرلەمانتارێكی عێراق “لەناچاریدا دەبێت پڕۆژە یاسای قەرز تێپەڕێنین”

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ناردنی پرۆژەیاسایی قەرز لە لایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ پەرلەمان فشارێكی حكومەتە بۆسەر پەرلەمان بۆ ئەوەی قەرز بكات، بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ كورتهێنان و خەرجییەكان دیاریكراوە حاڵەتێكی زۆر نامۆیە، بەهۆی ئەوەی حكومەت دەڵێت: پارەم لەبەردەست نییە بۆ خەرجكردنی مووچە دەبێت لەناچاریدا پڕۆژە یاسای قەرز تێپەڕێنین.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: حكومەت پرۆژە یاسای قەرزی ناردووەتە پەرلەمان لە ئێستادا لای دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانە و چاوەڕێدەكەین لە دانیشتنەكانی داهاتوو بخرێتە بەرنامەی كارەوە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت، بەڵام پێم وایە ئەمە فشارێكی سیاسییە حكومەت لەسەر پەرلەمانی دروست دەكات بۆ ئەوەی قەرز بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی ئەو قەرزەی حكومەت دەیەوێت بیكات بڕێكی زۆر زۆرە و بڕی ئەو كورتهێنانەی كە لە یاساكەدا هەیە دەگاتە بڕی 41 تریلیۆن دینار و خەرجییەكانیش بە بڕی 57 تریلیۆن دینار خەمڵێندراون بۆ ماوەی چوار مانگ، كە ئەمە حاڵەتێكی زۆر نامۆیە، بۆیە پێشبینی دەكەم پرۆژە یاساكە لە پەرلەمان تێپەڕێت بەڵام تۆزێك بە ئەستەم.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی زیاتر بووەتە جێگەی گومانی ئەوەیە كە نزیك بووینەتەوە لە دابەشكردنی مووچە بەڵام حكومەت ئێستە دەڵێت ئەگەر قەرز نەكەین پارەم لەبەردەست نییە بۆ دابەشكردنی مووچە، بۆیە بەناچاری بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دوانەكەوێت ئەو پڕۆژە یاسایەی قەرز تێدەڕێت، بەڵام دواجار ئابووری عێراق هێندەی تر تووشی كارەسات دەكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


