ئاسایش له‌سه‌ر كوشتنى دوو براو ئامۆزاکە، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر تاوانى كوشتنى سێ گه‌نجى كوردى دانیشتووى كه‌ركووك، هێزه‌كانى ئاسایش له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنیندا حه‌وت هاووڵاتى به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب له سنووره‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، به پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت دوو كه‌سیان په‌یوه‌ندییان به تاوانه‌كه‌وه هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشى یه‌كێتى له كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: له‌سه‌ر تاوانى گوشتنى سێ گه‌نجه كورده‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه له سنوورى ناوچه‌ى قه‌ره‌ناو هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ران و پشكنینیان ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.
وتیشى، “ئه‌و حه‌وت كه‌سه هه‌موویان عه‌ره‌بن و له ناوچه‌كه به شوانكارى و كرێكارییه‌وه سه‌رقاڵن و له ئێستادا لێكۆلێینهوهیان له گه‌ڵدا ده‌كرێت و به پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت دوو كه‌سیان په‌یوه‌ندییان به‌و تاوانه‌وه هه‌بێت”.
حه‌كیم حاجى، پورزاى سێ گه‌نجه كورده‌كه به SNNى راگه‌یاند: له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه شوێنى تاوانه‌كه له سنوورى گوندى شه‌وگێر و هه‌روه‌ها ناوچه‌كه به گشتى پشكێندراوه و له ئه‌نجامدا هه‌ر له نزیك شوێنى تاوانه‌كه شوێنى حه‌وانه‌وه و پاوه‌ربانك و خواردن و كه‌ره‌سته‌ى دیكه بینراوه.
وتیشى، “به پێى ئه‌و به‌ڵگانه بێت كه‌سانێك له‌و سنووره هه‌ن و پێده‌چێت ئه‌و كه‌سانه له لایه‌ن كه‌سانى دیكه‌وه هاوكارى بكرێن بۆیه به‌و شێوه‌یه له ناوچه‌كه ده‌توانن تاوانى له‌و جۆره ئه‌نجام بده‌ن”.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنى ئه‌و حه‌وت كه‌سه، حه‌كیم حاجى رایگه‌یاند: له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا ده‌كرێت و تاوه‌كو ئێستا هیچ شتێك له لایه‌ن ئاسایشه‌وه به ئێمه نه‌وتراوه وه‌كو ئه‌وه‌ى سه‌ره‌داوێكیان ده‌ستكه‌وتبێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو له سنوورى كه‌ركوك دوو براو ئامۆزایه‌ك له كاتێكدا به ئۆتۆمبیلێكه‌وه ده‌ڕۆن بۆ ناوچه‌یه‌كى نزیك له گونده‌كه‌یان كه له‌وێ ئاژه‌ڵ به‌خێوده‌كه‌ن، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كه گومان ده‌كه‌ن داعش بن كوژران و دواتر له نێو ئۆتۆمبیله‌كه ته‌رمه‌كه‌شیان سوتێندرا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


