عێراق گەشتەکانی لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی دەستپێدەکاتەوە

SNN
بەڕێوەبەرێکی هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا، دانیمارک و ئەڵمانیا دەستپێدەکەنەوە.
بەلسەم سامر، بەرپرسی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق لە فرانکفۆرت، بە میدیای فەرمی عێراقی وتووە، لەدوای گفتوگۆیان لەگەڵ کۆمپانیای ئێر ئێکسپلۆر، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ مانگی کانوونی یەکەم دیاریکراون.
راشیگەیاند: هەفتانە چوار گەشت بۆ ئەڵمانیا و یەک گەشت بۆ کۆپنهاگن و یەک گەستیش بۆ لەندەن رێکدەخرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزیری گواستنەوەی عێراق لە شاندەکەی عێراق بە سەرکردایەتی مستەفا کازمی-یدابوو، کە سەردانی بەرلینیان کرد.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی راگرتبوو.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



