شاری سلێمانی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكووری باله‌ی عێراق له خۆده‌گرێت

دیمەنێک لە یاری بالە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
یه‌كێتیی باله‌ی عێراق بڕیاریدا كێبڕكێكانی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدات و یانه‌كانیش بۆ چوار ناوچه دابه‌شكردووه و یارییه‌كانی ناوچه‌ی باكووریش له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له چوار ناوچه‌ی عێراق كێبڕكێكانی خوله‌كه ده‌ست پێبكات و لقی شاره‌كانی یه‌كێتیی باله‌ی عێراقیش داوا له یانه‌كان ده‌كات كه به نووسراوی فه‌رمی یه‌كێتیه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كه.
جه‌مال ره‌شید سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیی باله‌ی عێراق به‌تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی رایگه‌یاند:” دوای ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا هات به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه و راگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ، له‌ئێستادا ده‌ستی پێكردووەته‌وه و ئێمه‌ش وه‌ك لقی سلێمانی یه‌كێتیی باله‌ی عێراق به پێی به‌رنامه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌مان چالاكییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه”.
وتیشی:” ساڵی رابردووش یه‌كێتیی باله‌ی عێراق بڕیاریدا یارییه‌كانی ناوچه‌ی باكووری خوله‌كه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیه ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه شاری سلێمانی ده‌ستنیشانكرا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی ناوچه‌ی باكوور كه بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كێبڕكێكان له‌شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” یه‌كێتیی باله‌ی عێراق داوا له یانه‌كان ده‌كات كه به نووسراوی فه‌رمی به‌شداریكردنی خۆیان له خوله‌كه بۆ لقی شاره‌كانی یه‌كێتیه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شێواز و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه ده‌ستنیشان بكرێت و كاره یاساییه‌كانیان بۆ جێبەجێ بكرێت”.
بڕیاره له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك یه‌ك یانه سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی كۆتایی خوله‌كه كه یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ش له شاری به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت و له كۆتاییشدا دوو یانه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ خولی نایابی باله‌ی یانه‌كان عێراق.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



