
سێرجیۆ رامۆس
SNN Sport
کەمێک پێش ئێستا، یانەی ریاڵ مەدرید مەشق و راهێنانە بە کۆمەڵەکانی بۆ یاری سبەی شەممەی کلاسیکۆ دەستپێکردەوەو لەکاتی راهێنانەکانیش رامۆس بینرا.
رامۆس لە راهێنانەکانی دوو رۆژی رابردوو بەهۆی بوونی ئازار لە ئەژنۆی چەپیدا نەیتوانی ئامادەی مەشقەکان ببێت،بەڵام ئەمڕۆ توانی مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ لەگەڵ هاوڕێکانی بکات.
میلشۆر رویز رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رادیۆی کادێنا کۆپ ئەمڕۆ ئامادەی مەشقەکانی یانەی شاها بوو دەڵێت:” رامۆس دەستی بە مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ کردووەوە، ئەو یاریزانە ئامادەیە بۆ یاری کلاسیکۆ، ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ هاندەرانی یانەی شاهانە”.
هەروەها ئیدن هازاردیش لەسەر چیمەنی یاریگا بە تەنیا مەشقی کردووە، بەڵام ئامادەی یاری کلاسیکۆ نابێت و ناتوانێت یاری بکاتەوە.
لە کاتی راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆ هەینی ریاڵ مەدرید،هەریەکە لە کارڤاخال، ئۆدۆریزۆلا، ئۆدیگاردو هازارد نەبینران.

More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
12 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
12 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



