سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی “گەندەڵییەكی لە رادەبەدەر لە هەرێم بوونی هەیە”

شیرین ئەمین سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە هەرێمی كوردستان گەندەڵییكی لەڕادەبەدەر بوونی هەیە و حكومەت وەڵامی ئەو دۆسیانەمان ناداتەوە كە وەك دۆسیەی گەندەڵی ئاراستەی دەستەی دەستپاكیمان كردوون، ئەوەش گومانی ئەوە دروست دەكات كە حكومەت نایەوێت دیاردەی گەندەڵی چارەسەر بكات.
شیرین ئەمین، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم كابینەی حكومەتی هەرێمە بە بڕینی مووچە و سزادانی فەرمانبەران نەیتوانیوە كە چاكسازی ڕیشەیی لە جومگە جیاوازەكانی ژیان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات، لە كاتێكدا بەرپرسانی حكومەت بۆخۆیان دانیان بەوەداناوە كە گەندەڵەیكی لەڕادەبەر لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە بەڵام ئیرادەیەك نییە بۆ نەهێشتنی ئەم گەندەڵییەی كە ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە لە لیژنەی دەستپاكی ئەو دۆسیانەی كە كارمان لەسەر كردوون دوو ڕەهەند لە خۆدەگرن، بەجۆرێك هەندێك دۆسیە هەن پێویستیان بە پشتڕاستكردنەوەی حكومەت و وەزیرە تایبەتەمەندەكان هەیە، لەو ڕووەشەوە چەندین دۆسیەمان ئاراساتەی حكومەت كردووە بەڵام وەڵام نەدراوینەتەوە و ئەنجامەكانمان بۆ نەگەڕاوەتەوە، ڕەهەندێكی دیكەش ئەوەی كە ئەو دۆسیانەی بەڵگەی پێویستمان لەبەردەستە كە دەیسەلمێنێت كە ئەمانە دۆسەی گەندەڵین ئاراستەی دەستەی دەستپكیمان كردوون بۆ ئەوەی ئەوانیش لەرێگەی دادوەرەكانی خۆیانەوە كاری پێویستی لەسەر بكەن بەڵام بەداخەوە هەنێك لەو دۆسیانەشمان داخراون كە بەڵگەی پێویستیان لەسەر بووە كە دۆسیەی گەندەڵین”.
وتەكانی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە حاكم ( ئەنوەر ئەحمەد) سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ئەوەی ڕاگەیاندووە كە لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خراپتر بوونی دۆخی دارایی هاووڵاتیان، دیاردەی بەرتیل لە دامودەزگاكانی حكومەت زۆر زیادی كردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


