دوای هه‌شت ساڵ كوڕان و كچانی نیشانە شكاندنی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شداری پاڵه‌وانێتی عێراق ده‌كه‌نه‌وه

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیی نیشانە شکاندن
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
به به‌رده‌وامی و له هۆڵی تایبه‌ت به یانه‌كان كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رۆژانه مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ خۆئاماده‌كردنیان بۆ پاڵه‌وانێتیی عێراق كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه دابڕا بوون و ئەمڕۆ هەینی دەستپێدەکات.
تیپه‌كه له ئاستی پێشكه‌وتووانی كوڕان و كچان به‌شداری پاڵه‌وانێتیی عێراق ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵە به‌هۆی كێشه‌ی یه‌كێتیی نیشانە شكاندنی كوردستان و عێراقه‌وه له‌و پاڵه‌وانێتییه دابڕا بوون، بۆیه راهێنه‌ر و یاریزانانی تیپه‌كه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی گه‌وره به‌ده‌ست بێنن.
شۆڕش محه‌مه‌د راهێنه‌ری نیشانە شكاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند:” سوپاس بۆ خوا دوای هه‌شت ساڵ دابڕان له پاڵه‌وانێتییه‌كانی عێراق جارێكی‌تر به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه ده‌كه‌ینه‌وه له ئاستی پێشكه‌وتووان بۆ كوڕان و كچان، له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامێكی گه‌وره به‌ده‌ست بێنین وه‌ك چۆن له پاڵه‌وانێتییه‌كانی كوردستان باڵا ده‌ستی خۆمان پیشانداوه”.
شۆڕش ئاماژه‌ی بهوەشدا:” نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه به به‌رده‌وامی له هۆڵی تایبه‌ت به یانه‌كه‌مان مه‌شقه‌كانمان به‌چڕو پڕی ئه‌نجام ده‌ده‌ین وه‌ك كه‌مپێكی راهێنانیش وایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باڵا ده‌ستی خۆمان پیشانی یانه‌كانی عێراق بده‌ین، جێگه‌ی خۆیه‌تی له رێگه‌ی ئێوه‌وه زۆر سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان بكه‌ین كه به به‌رده‌وامی هاوكارمان بووه و بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش هاوكارمانە كه به 12 یاریزانی كوڕان و كچان به‌شداربین”.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تاكه یانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق له زۆربه‌ی یارییه وه‌رزشییه‌كاندا توانیویه‌تی باڵا ده‌ستی خۆیی پیشانی سه‌رجه‌م یانه‌كان بدات و به‌كۆنترۆڵكردنی نازناوه‌كان و پێگه‌یاندنی چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز بۆ ریزی هه‌ڵبژارده جۆراو جۆره‌كانی عێراق ناوی خۆی له مێژووی وه‌رزشی كوردستان و عێراق بنوسێته‌وه به تایبه‌تی له یاریه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و كاراتی و شه‌تره‌نج و نیشان شكاندن و باله.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


