بە هاوکاری ئاسایشی هەرێم گەریلایەکی پەکەکە رادەستی تورکیا کرایەوە

SNN
ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی رایگەیاند، گەریلایەکی پەکەکە، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی میت لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراوە، ئاسایشی هەرێمیش هاوکاربوون لە دەستگیرکردن و رادەستکردنەوەی بە تورکیا.
ئەو میدیایەی تورکیا دەڵێت: گەریلاکەی پەکەکە کە ناوی “فەرهات تەکینەر”ە، بە تۆمەتباری هێرشێکی ساڵی 2016 کە بە بۆمب هێرشکرایە سەر سەربازانی تورکیا ناودەبات کە بەهۆیەوەیە 15 سەرباز کوژران و 54ی دیکەش برینداربوون.
ئەمە یەکەمجار نییە کە باس لەوەدەکرێت، ئاسایشی هەرێم هاوکاری هەواڵگری تورکیا دەکات لە دۆزینەوە و رادەستکردنی ئەو کەسانەی کە لە تورکیا داواکراون.
پێشتریش دالیا مەحمود برازای ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، کە پێشتر لەناو یەپەژەدا بووە، رادەستی تورکیا کراوە، بە گوێرەی خێزانەکەی دالیا لە هەولێر چارەسەری وەردەگرت، ئەگەرچی دواتر حکومەتی هەرێم ئەمەی رەتکردەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



